بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزیدیەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی (جەژنی جەما) ئاڕاستەی ئێزیدیەکان دەکات.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئێزیدیەکان دەکات بە بۆنەی (جەژنی جەما)وە، پشتیوانی یەکێتی بۆ پاراستنیان دوپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ 7ی تشرینی یەکەم، هاوسەرۆژی نیشتیمانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی ئێزیدیەکان دەکات کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژنەکەیان لێدەکات و هیوا دەخوازێت هەمیشە لە جەژن و ئارامیدا بن.

لە پەیامەکەدا جەخت پاڵپشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکاتەوە بۆ داواکارییەکانیان و دەڵێت “بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کە دەرحەق بە ئێزدییەکان ئەنجامیاندا”.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی “یەکێتی داکۆکیکار دەبێت بۆ پاراستنی کەلتوور و ڕەسەنایەتی ئایینی ئێزدییەکان، کە نموونەیەکە لە جوانیی وێنا گەورەکەی ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ھەموو ئایین، نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان”.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا