حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە2ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ بەهۆی پشووەکەوە دابەشکردنی مووچە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ سێشەممە3ی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم بەبۆنەوەی یادی سەربەخۆیی عێراق پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە دەوامی ئەو بانکانەی مووچە دابەش دەکەن ئاسایی بێت.

سبەی سێشەممە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و بەپێی خشتەی مووچە، هەشت وەزارەت و دەستەی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن کە بریتین لە؛ مافی مرۆڤ. دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا