دەزگای لوتكە: هیچ كەسێكی كورد و عێراقی لەناو بەلەمە نقومبووەكەی یۆناندا نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك نییە كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستان یان عێراقی لەو بەلەمەدا بووبێت كە هەفتەی رابردوو لە نزیك دوورگەیەكی یۆنان نقوومبوو.

رۆژی چوارشەممە 17-08-2022 دەزگای لووتكە لەبارەی نقوومبوونی بەلەمێك بە 80 كۆچبەرەوە لە نزیك دوورگەی كارپاتۆس رایگەیاند، تائێستا بە هیچ شێوەیەك نە لە كۆچبەرە بێسەروشوێنبووەكان و نە لە كۆچبەرە رزگاربووەكان هیچ هاووڵاتییەكی عێراقی و كورد تۆمار نەكراوە.

دەزگای لووتكە دەڵێت، دوای بەدواداچوونێكی وردی نوێنەرانی دەزگای لووتكە لە وڵاتی یۆنان و وڵاتی توركیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی یۆنان و توركیا هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵانە كە بڵێت كۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی كوردستان لەو بەلەمەدا هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا