ئومێد خۆشناو لەبارەی کۆنفرانسەکەی هەولێر پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری هەولێر دەڵێت: ئەو کۆنفرانسەی هەینی رابردوو لە هەولێر بەسترا، هیچ پەیوەندییەکی نەبووە بە حکومەتی هەرێمەوە و پێویستە بەشداربووان لە شارەکانی دیکەی عێراق دەستگیربکرێن چونکە لە کوردستاندا نەماون.

ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێکخەرانی کۆنفرانسەکە زیاتر لە جارێک داوای مۆڵەتیان لێکردووین، بەڵام نە لەلایەن پارێزگاوە و نە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتیان پێنەدراوە.

وتیشی: زۆربەی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە هاتوون و لە کوردستان نەماون و گەڕاونەتەوە.

باسی لەوەشکرد، راستە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە لە هەولێر قسەیان کردووە، بەڵام دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی لە شارە عێراقییەکان دەستگیریان بکات چونکە ئێستا لە کوردستان نەماون.

هەینی رابردوو لەشاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کوڕی سەرۆکی پێشووتری ئیسرائیل، چەندین سەرۆک هۆز و کەسایەتی عەرەب کە ژمارەیان لە 312 کەس زیاتر بوو، کۆنفڕانسێک ئەنجامدرا و لەمیانەی کۆنفڕانسەکەدا داوای ئاساییکردنەوەی، پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا