سلێمانی بووەتە ناوەندێك بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی، ئێستا شارەكە لەهەموو عێراق بووەتە ناوەندێك بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەو بارەوە بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: سلێمانی بووە بە سەنتەری بۆ هەموو عێراق‌و هاووڵاتیانی شارەكانی تر بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دێنە نەخۆشخانەكانی.

هێرش سەلیم وتیشی: راستە كەیسەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی لەچاو ماوەی رابردوو زیاتر بووە، بەڵام پەیوەندی بەوەوە هەیە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی دێنە سلێمانی‌و لێرە چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، كە خۆپارێزی هاووڵاتیانیش، كە جۆرێك ساردبوونەوەیان هەیە، هۆكارێكی ترە بۆ زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی هەفتەی رابردوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی 24 سەعاتی رابردووی 1ی ئەیلوول، 595 تووشبوون و 471 چاكبوونەوە و 24 حاڵەتی مردنی بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە. لەو ژمارەیە ١١٢ حاڵەت لەسلێمانی بووە، لەگەڵ تۆماركردنی ٦ حاڵەتی مردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا