پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “لەسەر سکاڵای سێ هاوڵاتی تۆمەتبارێک بەتۆمەتی بردنی هەژدە دەفتەر دۆلار (18) بەفێڵ کردن لەژێرناوی دراوی ئەلکترۆنی دەستگیرکرا”.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار لەدایکبووی 1996 و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریە دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە پارەی ئەو سێ هاوڵاتیەی بردووە و لەئێستادا مایەپوچ بووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، “تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامه”.