بەڤیدیۆ.. هەڵۆیەک هەوڵ دەدات مریشکێک لە کێڵگەیەک بفڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەو کە کامێرای چاودێری کێڵگەیەکی هۆڵندی ناوچەی گلیدەر لاند تۆماری کردووە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئاژەڵەکانی دیکەی کێڵگەکە بەرگری لە مریشکێک دەکەن لەکاتێکدا هەڵۆیەک هەوڵی بردنی دەدات.

کاتێک هەڵۆکە هەوڵدەدات مریشکەکە بگرێت و بەرزی بکاتەوە بۆ ئاسمان، ئاژەڵانی دیکەی کێڵگەکە بەرگری لە مریشکەکە دەکەن و هەڵۆکە ناچار دەکەن واز لە مریشکەکە بهێنێت، یەکێک لەو ئاژەڵانەی کە ڕۆڵێکی زۆر گەورەی لە ڕزگارکردنی مریشکەکەدا هەبوو بزن بوو، گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەمووان دڵخۆشیان دەردەبڕی بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ئاژەڵان بەرامبەر بەرگریکردن لەیەک هەیان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا