بەڤیدیۆ..خاوەنی گەورەترین چاو لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

ڕەنگە بۆیەکمجار کە سەیری چاوەکانی دەکەیت خەیاڵی ئەوەبکەیت کەسێک بێت لە بۆشایی ئاسمانەوە هاتبێت، بەڵام سیدنی دێ کارڤالۆ میسکیتا هاوڵاتییەکی ئاسایی بەڕازیلیە ژمارەی پێوانەیی بۆ دوورترین جیاوازی لە تۆپی چاو لەنێوان پیاواندا لەجیهاندا تۆمارکردووە.

سیدنی بەهۆی چاوی کە دەتوانێت 18.2 ملیم بێتە دەرەوە  ژمارەیەکی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، ژمارەی پێوانەییەکە لە ساو پاولۆی بەڕازیل لەڕۆژی10ی کانوونی دووەمی 2022 تۆمارکراوە، ئەم پیاوە لەتەمەنی نۆ ساڵیەوە درکی بە بەهرەکەی کردووە و ئەوەی پیشانی خێزان و هاوڕێکانیدا تووشی سەرسوڕمانی کردن، سەرەتا دایک و باوکی دوودڵبوون لەوەی نیشانەی نەخۆشییەک نەبێت، بەڵام خۆشبەختانە وانەبوو تەنها بەهرەیەکی دەگمەن بوو.

پزیشکی تایبەتی چاو وتی ئەو دۆخە دیارییەکی دەگمەنە بۆ سیدنی، سیدنی دەیەوێت سوود لەو بەهرەیەی ببینێت و پیشانی جیهانی بدات و سوپاسگوزارە بەو دیارییە ئەو ئێستا تەنها لە بەڕازیل بەناوبانگ نییە، بەڵکو لەهەموو جیهاندا ناسراوە، لەڕێگەی قەترەی تایبەت بە شێدارکردنەوەی چاو پارێزگاری لە تەندروستی چاوی دەکات بەتایبەتی کە دەڕوات بۆ بۆنەکان و ئەو بەهرەیەی پیشان دەدات چونکە تووشی زیان دەبێت و وشکدەبێتەوە دوای ئەوەی چاوی دێتە دەرەوە، بۆیە ناتوانێت بۆماوەیەکی زۆر چاوی بەوشێوەیەبێت تەنها دەتوانێت بۆماوەی 20 بۆ 30 چرکە وابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا