پۆتین لێدوان لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی رۆژئاوا لە ئەفغانستان هەنگاوێکی بەپەلە بوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە  16ی ئەلولی 2021، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا وتی، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی ڕۆژ ئاوا لە ئەفغانستا هەنگاوێکی بەپەلە بوو، لە کۆبوومەوەو  ڕێکخراوی پەیمانگای ئەمنی کۆمەڵ لە تاجیکستان جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ڕێکەوتن هەبێت بۆ پاراستنی بارودۆخی ئەمنی ئەفغانستان.

ڕوونیشی کردەوەو وتی”لەم بارودۆخەی ئێستادا زۆر لە ماوەی ڕابردوو گرنگترە، هەماهەنگی هەبێت لە نێوان پەیمانگای ئەمنی کۆمەڵ “.

پۆتین وتیشی، بەرپرسیارێتی ناوچەکە ئێستا لەسەر شانی ڕێکخراوی پەیمانگای ئەمنی کۆمەڵ دایە، چونکە ئەو مەترسیە ئەمنانەی بۆسەر ولەسەر ڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە دروست دەبێت لە ئەستۆی دەگرێت.

کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی پەیمانگای ئەمنی کۆمەڵ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تاجیکستان دەستی پێکرد.

سەرۆکی ڕوسیا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، بەهۆی ئەوەی پۆتین لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵدەدات خۆی بە دوور بگرێت لە کۆبوونەوەو چوونە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا