سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن دەگاتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن لە بەغداوە بەڕێکەوت و گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

میدیاکانی ناوخۆ بڵاویان کردەوە، رێواز فایەق و ژمارەیەک لە سەرکردەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیان لە عەبدولمونعیم عەودات و شاندێکی پەرلەمانی ئوردن کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە سەرچاوەیەک لە پەرلەمان رایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمانی هەرێم و تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئوردن و کوردستان و هەماهەنگی نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا