عێراق و واشنتۆن کۆبوونەوە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دکۆبوونەیەک بۆ دیالۆگی ستراتیژی لەنێوان عێراق ق ئەمریکادا دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 4ی ئەیلولی 2021، قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا  لیژنە تەکنیکیە تایبەتەکان بۆ دیالۆگی ستراتیژی کۆبوونەوەیەک لە نێوان عێراق و ئەمریکادا ئەنجام دەدەن.

ڕوونیشی کردەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە جێبەجێکردنی ئەنجامی دیالۆگە لە خولی چوارەمدا، وتیشی هیچ خولێک و دانیشتنێکی دیکەو دیالۆگێک لە نێوان عێراق و واشنتۆندا نابێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 26ی تەمموزی ڕابردوودا ڕێکەوتنێکیان واژوو کرد سەبارەت  بە کۆتایی هێنانی ئەرکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دوای 18ساڵ، لە کۆتایی ساڵی 2021دا.

لە بەیاننامەیەکیشدا جەختیان لەوە کردەوە، خولی چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی لە نێوان بەغداو واشنتین، پەیوەندی سەربازی نێوانهەردوولا بە تەواوی بەرەو ڕۆڵی ڕاهێنان و هاوکاریکردن و گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری دەڕوات، ئاماژەیان بەوەش کرد لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 هیچ سەربازێکی ئەمریکا لە عێراق شەڕ ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا