کوالێتی بەرهەمەکانی نەوت بەرزدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو گرنگی بە بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمەکانی نەوت دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئەیلولی 2021، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتوودا گرنگی دەدرێت بە زیاد کردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی نەوت بە کوالێتیەکی بەرز، هەروەها جەختیان لە گرنگی پاڵاوتگەی نەوت کەربەلا کردەوە، لە بەرهەم هێنانی نەوتدا بە کوالێتیەکی بەرز.

ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی “تەوابوونی پرۆژەی پاڵاوتگەی نەوتی کەربەلا بەهۆی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووەوە، دەتوانێت بەرهەمەکانی نەوت بە کوالێتیەکی بەرز بەرهەمبهێنێت، گرنگی بە جۆرەکەی بدات”، پاڵاوتگەکە لە ساڵی داهاتووەوە دەست بەکارەکانی دەکات.

حامد یونس حەرس بریکاری وەزارەتەکە وتی، وەزارەتەکەیان بە خێرایی کار لەسەر پاڵاوتگە مۆدێرنەکانی نەوت دەکات، بۆ ئەوەی بە کوالێتیەکی باشتر نەوت بەرهەم بهێنن و بتوانن ڕێژەیەکی زیاتری نەوت هەناردە بکەن بەهۆیەوە.

یونس ئاماژەی بەوەشدا، پاڵاوتگەی کەربەلا لە ڕۆژێکدا 140هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، پەیوەستە بە پاراستنی ژینگە وەک پاڵاوتگە جیهانییەکان.

ئەنجومەنی وەزیران لە 7ی کانونی دووەمی ساڵی 2014 پرۆژەی پاڵاوتگەی نەوتی کەربەلای پەسەند کرد، بۆ کۆمپانیایەکی کۆری بە تێچووی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار، هەروەها ماوەی 54 مانگی دیاریکرد بۆ جێبەجێکردنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا