ئایا وەزارەتی تەندروستی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە دەكاتە مەرج؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە ئامانجیان ئەوەیە زۆرترین رێژەی مامۆستایان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن لە پێناو ئەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2021 _ 2022) پەكی نەكەوێت.

دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین رێژەی مامۆستایان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەبگرن بۆئەوەی پرۆسەی خوێندن پەكی نەكەوێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: ناتوانین وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە بكەین بە مەرج، چونكە ئەگەر بیكەین بە مەرج دەبێت رێژەی پێویستی ڤاكسینیش دابین بكەین، بەڵام گرنگی زیاتر دەدەین بەوەی مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن و بۆ ئەم مەبەستەش لە زۆربەی ئەو سەنتەرانەی تایبەتن بە وەرگرتنی ڤاكسین شوێنی تایبەتمان بۆ مامۆستایان داناوە.

روونیشیكردەوە، لەبەر ئەوەی تێكەڵبوونێكی زۆر روودەدات لە ناوەندەكانی خوێندن لە نێوان مامۆستایان و خوێندكاران، پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسینمان لەلایەن مامۆستایانەوە خێراتر كردووە و پرۆسەكەش زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا