ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەك شەممە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا كۆبونەوە و تاوتوێی رەشنوسی پرۆژە یاسای نەوت و غازی حكومەتی فیدراڵیان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم، لە كۆبونەوەكەدا ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندەكە، دید و تێڕوانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانی سەبارەت بە رەشنوسی یاسای نەوت و غازی حكومەتی فیدراڵ خستەڕوو.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، وردەكاری تێڕوانینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە بارەی رەشنووسی پرۆژە یاساكەوە خستەڕوو، هەروەها ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، هەبوونی یاسای نەوت و گازی لە عێراق بە گرنگ وەسف كرد و ئاماژەی بە تێروانینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر كۆی پرۆژە یاساكە كرد.

ئێوارەی رۆژی شەممە 11_2_2023، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری گەیشتنە شاری بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا