ڕووداوێکی هاتووچۆ برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سەر ڕێگای کەلار -کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سکیلێکدا کەسێک بریندار بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە27ی ئاب، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە سەر ڕێگای کەلار – کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا ویستویەتی پێچکردنەوە ئەنجام بدا بەئاراستەی قەزای کفری بگەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بەهەمان ئاراستە ڕۆیشتون و پێکیانداداوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆیەوە نیسان پیکابەکە، وەرگەڕاوە و شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکەش برینداربووە.

ڕوونیکردەوە، تیمەکانی هاتووچۆی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا