پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “پیرۆزباییم لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد” .
لە درێژەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی وتی، “پشتیوانی لە محەمەد شیاع سودانی دەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا کار بکات و متمانەی ڕاستەقینە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەھێز بکات”.
جەختی لەوەش کردەوە، “ئەم حکومەتە، دەبێت پاڵپشتی مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بکات و بە گیانی هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات و جێی متمانەی خەڵک بێت، کە بە ئومێدی داهاتوویەکی باشترە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە لەتیف ڕەشید سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕاسپارد بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.