پۆڵەتیک پرێس
بابەتە شیرەمەنیەکانی شیر، پەنیر، خامە، ماست، کەرە و چەندانی دیکە لە کۆنەوە بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی مرۆڤن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس لەبەر هۆکاری جیاواز بە تەواوی واز لە خواردنی بابەتە شیرەمەنیەکان دەهێنن، ئەمەش زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
شیرەمەنیەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ئاژەڵی، ڤیتامین دی و کالیسیۆمن، پزیشکان ڕێنمایی دەدەن شیرەمەنیەکان لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت، چونکە کەم بونەوەی ئەو مادانە لە لەشدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
واز هێنان لە شیرەمەنیەکان دەبێتە هۆی کەمی کالیسیۆم ئەمەش کێشە بۆ گەشەکردنی منداڵ دروست دەکات لە هەرزەکارانیشدا سوڕی خوێن لاواز دەکات لە بەتەمەنەکانیشدا دەبێتە هۆی لاوازبوون و شکانی ئێسکەکان، کەمی ڤیتامین دیش دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش، بۆیە پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە بە تەواوی واز لە شیرەمەنیەکان نەهێنرێت، هەروەها لە مانگێک زیاتریش واز لە خواردنەوەی شیر نەهێنرێت ئەوەش لەکاتێکدا بە ڕێنمایی پزیشک بێت بەهۆی هەستیاری یان نەخۆشیەکی دیکە.