پۆڵەتیک پرێس
کەستانە بەیەکێک لە چەرەسەکانی وەرزی سەرما دادەنرێت بەتایبەتی وەرزی زستان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەیخۆن و چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ جەستە هەیە، بە کاڵی و برژاوی دەخورێت.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی کەستانە:
-هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کەستانە یارمەتی کرداری هەرس دەدات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، چارەسەری قەبزی دەکات و یارمەتی گەشەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەدات.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان پاریزگاری لە تەندروستی دەکات و ڕێگری لە نەخۆشیە درێژخایەکانی وەک دڵ و شێرپەنجە دەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ، و کاربۆهیدراتە تەندروستەکانە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخات و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.