پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگوندێكی عەین عیسای سەربە كانتۆنی گرێسپی، سوپای توركیا گوندێكی تۆپباران كرد، لەئەنجامدا خێزانێكی چوار كەسی بەر تۆپبارانەكە كەوتن و لەناوچون.
ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021، سوپای توركیا ماڵێکی لە گوندی سەفاویە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە کانتۆنی گرێ سپی، کردووەتە ئامانجی تۆپبارانەکانی و چوار ئەندامی ئەو خانەوادەیە كوژران.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەكە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بەناوەكانی زەیدان خەلیفە ٥٤ ساڵ، منداڵەکانی، زەیدی تەمەن ١٢ ساڵ و مونا و هودا، بەڵام تائێستا چارەنوسی دایكیان بەنادیاری ماوەتەوە.