پەرلەمانی كوردستان داوای قەرەبوكردنەوەی خەڵكی شنگال دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەپەیامێكدا بۆ ساڵیادی داگیركردنی شنگال و كۆمەڵكوژكردنی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە داوا لە حكومەتی عێراق دەكات قەرەبوی شنگالییەكان بكەنەوە و ئەو تاوانکارییانه‌ی لە دژی خەڵکی کوردستان ئه‌نجام دراون بە جینۆساید بناسێنرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئابی 2021، حەوت ساڵ بەسەر داگیركردنی شنگال و كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە تێدەپەڕێت.

لەپەیامێكیشدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند “٣ی ئابی ٢٠١٤، ڕۆژێکی كاره‌ساتبار و خه‌مناكه‌ له‌ مێژووی خەڵکی کوردستان، لەو ڕۆژه‌دا تیرۆریستانی داعش بە بەرچاوی هەموو جیهان هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر قه‌زای شنگال و کچ و ژنانی کوردانی ئێزدییان بە بارمتە برد و پیاو و گەنجه‌كانیشیان زیندەبەچاڵ کرد.”

لەپەیامەكەدا هاتووە، داوا له‌ حکوومەتی عێراق ده‌كه‌ن كه‌ بە ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی هەڵبستیت و ڕێگە بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و تیمی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیکۆڵینەوه‌ لە تاوانەکانی داعش (UNITAD) بدات کە ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکات و لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییان بکرێتەوە و سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانکارییانه‌ی لە دژی خەڵکی کوردستان ئه‌نجام دراون بە جینۆساید بناسێنن.

سەرۆكایەتی پەرلەمان داوای بەپەلە كردن لە گه‌ڕان به‌ دوای بێسەروشوێنان و دیاریكردنی چاره‌نووسی نادیاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانی شنگال بۆ زێدی بابوباپیرانی خۆیان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا