بۆچی جەستە پێویستی بە فۆسفۆر هەیە چی دەبێتە هۆی کەم بوونی؟

پۆڵەتیک پرێس

کانزاکان ڕۆڵێکی گوەرەیان هەیە لە پاراستنی تەندروستی مرۆڤ، بە تایبەت فۆسفۆر لە خانەکانی جەستەیا بوونی هەیە ڕێژەیەکی گرنگە بۆ ئێسک و ددانەکان، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی وزەو کۆنترۆڵکردنی چەوری.

پێگە تەندروستیەکان جەختیان لە گرنگی فۆسفۆر کردەوە، بە دووەم گرنگترین کانزا دادەنرێت کە جەستە پێویستیەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە جیاوازەکان، هەرکەسەکیش ڕۆژانە پێویستی بە ٧٠٠بۆ ٨٠٠ گرام فۆسفۆر دەبێت.

کەمی فۆسفۆر دەبێتە هۆی، کەمی فۆسفۆر لە خوێندا، ئەمەش وا دەکات وزەی لەش دابەزێت، هەروەها ئازار لە جومگەکان دروست بێت، ئێسک و ماسولکەکان لاواز بێت.

سیستمێکی هاوسەنگی ڕۆژانەی خواردن، یارمەتیت دەدات بۆ وەرگرتنی فۆسفۆر، باشتر وایە بە شێوەیەکی سروشتی فۆسفۆر وەرگری لە خواردنەکانی وەک، هێلکەو پەنیر و کەرەو شوکولاتە و شیردا بوونی هەیە، پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن ئەو خواردنانەت بە کالسیۆم و پرۆتین دەوڵەمەند لەگەڵ فۆسفۆر زیاد بکەیت بۆ سیستکی خواردنی ڕۆژانەت، یارمەتیت دەدەن جەستەت بەشێوەیەکی باش فۆسفۆر وەربگرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا