پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گۆڕینی وەرز و هاتنی سەرما ئەگەری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی زۆر زیاد دەکات، بەڵام هەندێک ڕێنمایی بەرگری لەش بەهێز دەکەن و ئەگەری توشبوون بە پەتای وەرزی کەم دەکەنەوە.
چوار ڕێنمایی مەترسی توشبوون بە پەتای وەرزی کەم دەکەنەوە:
-توێژینەوە پزیشکیەکان دەریانخستووە دوودڵی و دڵەڕاوکێی زۆر بەرگری لەش بێهێز دەکەن، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە پەتای وەرزی زیاد دەکات.
-پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان خەو و بەرگری لەشدا هەیە، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی کاتژمێری پێویست ناخەون ئەگەری توشبوونیان بە پەتای وەرزی بەراورد بەو کەسانەی کاتژمێری پێویست دەخەون زیاترە، چونکە کەمخەوی دەبێتە هۆی بێهێزبوونی بەرگری لەش.
-سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی و دی بەهەمان شێوە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری لەشدا هەیە، هەروەها ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و کانزاری ئاسن بەرگری لەش بەهێز دەکەن.
-وەرزش کردن یارمەتی چالاکبوونی خانەکان و سوڕی خوێن دەدات، هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو بەرگری لەش بەهێز دەکات.