خواردنی باینجانی کاڵ ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

باینجان دەوڵەمەندە بە کانزاکانی زینک و پۆتاسیۆم، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، باشترین ڕێگا بۆ خواردنی باینجان بە کاڵی یان کوڵاویە لەگەڵ کەمێک خوێ و ئاوی لیمۆ، کاتێ باینجان سووردەکرێتەوە هەموو بەها خۆراکیەکانی لەدەست دەدات.

Italian Eggplant Parmesan Recipe – Just like Mom and Grandma used to make –  Cooking with Sugar

لەهەموو جیهاندا باینجان یەکێکە لەو سەوزەواتانەی لە ئامادەکردنی بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی باینجان بە کاڵی سوودێکی زۆری هەیە ئەوانیش:

-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کردار هەرس هێواش دەکاتەوە، کە هۆکارێکە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و کالۆری کەمە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات، بەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-دژەئۆکسانەکانی ناوی یارمەتی پاککردنەوەی جگەر لە ژەهرەکان دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا