سەرۆکی پەرلەمانی تونس: سەرۆکی وڵات کودەتای ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەرۆکی پەرلەمانی تونس داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات بڕژێنە سەر شەقامەکان و دژی بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتەکەیان بوەستنەوە. دەشڵێت، “سەرۆکی وڵات کودەتای بەسەر شۆڕش و دەستووردا ئەنجامدا”.

ڕاشد غەنوشی، سەرۆکی پەرلەمانی تونس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی بڵاو کردەوەو داوای لە خەڵکی تونس کرد هەروەک ئەوەی لە 14ی کانونی یەکەمی 2011 دا ئەنجامیاندا بڕژێنە سەر شەقامەکان.

هاوکات غەنوشی سەرۆکی تونسی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی کودەتا بەسەر شۆڕش و دەستوری وڵاتدا.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمانی تونس دوای ئەوە دێت، قەیس سەعید، سەرۆک کۆماری تونس حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکەی لەکارخست و پارێزبەندی لەسەر سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەشی هەڵگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا