ڕێگاکانی سڕینەوەی لیستی گەڕان لە گوگڵ

پۆڵەتیک پرێس

گوگڵ تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات، بۆ سڕینەوەی ئەو گەڕانەی کردوتە لە پێگەکەیدا، لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس، بۆ ئەوەی تایبەتمەندی بەکارهێنەران بپارێزێت.

تایبەتمەندیە نوێیەکە ڕێگەت پێ دەدات، مێژووی گەڕانت لە گوگڵ بسڕیتەوە لە ماوەی ١٥ خولەکی پێشوودا، ئەمەش مانی ئەوەیە ڕاستەو خۆ دەتوانیت گەڕانەکانت بسڕیتەوە.

هەرچەندە پێشتر گوگڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ خۆی مێژووی گەڕانی لەپاش، ٣ یان ١٨ یان ٣٦ مانگ دەسڕیەوە.

پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجەبکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت مێژووی گەڕانت لە گوگڵ بسڕیتەوە.

١-سەرەتا پێویستە گوگڵ بکەیتەوە لەسەر مۆبایلەکەت، پاشان دەست بنێ بە لۆگۆی گوگڵ لەبەشی سەرەوەدا مێژووی گەڕانت بکەرەوە.

٢-لە بەشی دیلیت ئەو کاتە هەڵبژێرە کە دەتەوێت مێژووی گەڕانەکانت بسڕێتەوە، بەم شێوەیە هەموو گەڕانەکان دەسڕێتەوە کە تۆ ناتەوێت بمێنێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا