گوگڵ خزمەتگوزارییەکی نوێ زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گوگڵ پەرەیدا بە خزمەتگوزارییەکی نوێ بە ناوی “Hum to search” بۆ دۆزینەوەی موزیک و گۆرانی.

لەم خزمەتگوزارییە نوێیەدا، بەکارهێنەر دەتوانێت بە بێ زانینی هۆنراوەی گۆرانییەکە و تەنیا لەڕێی وتنی ئاوازەکەی ئەو گۆرانیانە بدۆزێتەوە کە بەدوایاندا دەگەڕێت.

هاوکات، گۆگڵ ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیاد کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئامێری گوگڵ ئەسیستانت بەردەستە.

کۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسەی لەڕێی وتنی ئاوازەکەوە بۆ گۆرانیەکەی دەگەڕێت پێویست ناکات شارەزای گۆرانیوتن بێت و دەتوانێت بەشێوازێکی ئاسایی گۆرانیەکە بڵێت.

ئەم خزمەتگوزارییە سود بەو کەسانە دەگەیەنێت کە کێشەی لەبیرچوونەوەی ناوی گۆرانی و گۆرانیبێژەکان یاخود هۆنراوەی گۆرانییەکانیان هەیە لەڕێی ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەوە بە ئاسانی دەتوانن بگەن بەو گۆرانیانەی بەدوایاندا دەگەڕێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا