پاریس بۆندی لەگەڵ باشترین یاریزانی یۆرۆی 2020 واژۆكرد

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزێكی یانەی میلان واژۆكردووە.

پاریس سان جێرمان لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، “یانەكەمان بۆندی لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵچی پێشووی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی واژۆكردووە”.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان بۆندی دۆنارۆما لەگەڵ پاریس تا ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو موچەی ساڵانەی ئەو گۆڵپارێزە 10 ملیۆن یۆرۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا