لە دووەمین یاریدا یانەی بایرن میونخ بە تامی یاریەكی دۆستانە پێشوازی لە یانەی لازیۆی ئیتاڵی كرد و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن بەدەست بھێنێت گۆڵەكانی بایرنیش لە ڕێگای لیفاندۆفسکی لە ڕیگای لێدانی سزا و مۆتینگ تۆماركرا ھەرچی تاكە گۆڵەكەی لازیۆشە لە خوولەكی٧٣ لە ڕێگای مارکۆ پارلۆوە تۆماریكرد .
بەم ئەنجامەش ھەر ھەشت یانەكانی « پۆرتۆ ، دۆرتمۆند ، چێڵسی ، بایرن ، لیفەرپوڵ ، سیتی ، ڕیاڵ ، پاریس گەشتنە قۆناغی ٨ی بۆنەكە و بڕیار وایە سبەینێ كاتژمێر دوو بەكاتی كوردستان تیر و پشكی قۆناغەكە رابكشرێ