بەڤیدیۆ..تەلەفریک دادەنرێت بۆ چارەسەری قەرەباڵخی

پۆڵەتیک پرێس

لەم هەفەتەیەدا لە شاری مەکسیکۆ، کە یەکێکە لە شارە گەورەو فراوانەکان لە جیهاندا، قەرەباڵخیەکی زۆری تێدایە، هێڵی تەلەفریک دادەنرێت بۆ گواستنەوەی خەڵک ڕۆژانە.

هێڵێکی خێرایە درێژیەکەی ٩.٢ کیلۆمەترە، نزیکەی ٣٧٧کابینەی هەیە، هەر یەکەیان ١٠ سەرنشین دەگرێت، سیستمی گواستنەوەی کێبڵ یەکەم خۆرە لە مەکسیک بەپێی بڵاو کراوەکان.

سیستمی تەلەفریک، کات بۆ هەزاران کەس دەگەڕێنێتەوە، کە بەرەو شوێنی کار دەڕۆن لە باکوری مەکسیکۆ سیتی.

مارکۆ ئەنتۆنیۆ گارسیا تەکنیککاری کارەبایە تەمەنی ٤٦ ساڵە، دڵ خۆشبوو بە دانانی سیستمەکەو وتی جاران بە کاتژمێرێک دەگەیشتمە سەر کار بەڵام، لە ئێستادا تەنها بە ٢٠ خولەک دەگەمە شوێنی کارەکەم، وتی دەبوایە زووتر ئەمە بکرایە.

بەپێچەوانەی گیرفان بڕو چەتەی ناو پاس و میترۆکانەوە، تەلەفریکەکان کورسی ئاسودەیان تیایە بۆ سەرنشینەکان و دەتوانن هەوا بگۆڕن، هەروەها وای فای تێدایە، شوێن بۆ ڕاکێشانی پێیەکان و ئاسودەییان.

ئەم گۆڕانکارییە هەنگاوێکی گرنگە، لە شارێکدا کە دانیشتوانەکەی نزیکەی ٢٣ ملیۆن کەسە، بە گۆڕانکارییەکی باش دادەنرێت.

ئەو هێڵەی لە گەڕەکی کۆواوتایبیک و ئیندیۆس فێردیس سەرنشین دەگوازێتەوە، لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە ٦ وێستگە دەتوانێت ٥ هەزار سەرنشین هەڵگرێت، سەرۆکی شارەوانی شارەکە وتی پلانیان هەیە لە بەسی ڕۆژهەڵاتی شارەکەش دایبنێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا