هواوی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی ئامێری کۆمپیوتەری مەیت بوک دی15 بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات.

کۆمپیوتەرەکە لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە کێشەکەی 1.56 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 16.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1920/1080 پێکسڵ.

چارەسەرکەری کۆر ئای فایف1135 جی سێڤنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەکانی یو ئێس بی تایپ2 و یو ئێس بی تایپ3.2 و یو ئێس بی تایپ سی هەیە، بەسیستمی ویندۆز10 هۆم کاردەکات، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپیوتەرەکە بەنرخی 750 جونیەی ئستەرلینی بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا