بەناوبانگترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمساڵ دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕێکی تایبەت بە بواری تەکنیکی نوێ ڕیزبەندی بەشێک لە مۆبایلە زیرەکەکانی بڵاوکردەوە، کە گرنگی و خواستێکی زۆری لەمساڵدا لای خەڵک لەسەرە بووە.

یەکێک لەوانە مۆبایلی ئێم ئای ١١ ئاڵترای شیاومیە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بە قەبارەی ٦.٨١ و دووری ٣٢٠٠/١٤٤٠ پێکسڵ، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٨٨ی پێشکەوتوی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو جۆرە، جۆری یەکەم ڕامەکەی هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، جۆری دووەم ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٤+٤٨+٥٠) مێگاپێکسڵ هەیە.

یەکێکی دیکە لە مۆبایلەکان کە لەڕیزبەندیەکەدا دێت مۆبایلی ڕیدمی نۆت ١٠ پڕۆیە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٧٣٢ جی تێدابەکارهاتووە، دوو جۆری هەیە، جۆرێکیان ڕامەکەی شەش گێگابایت و میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، جۆرەکەی دیکە ڕامەکەی هەشت گێگابایت و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، دوای ئەویش مۆبایلی گالاکسی کوانتەم ٢ دێت لە ڕیزبەندیەکەدا.

لە ڕیزبەندی چوارەمدا ڕێدمی نۆت ١٠ دێت، دوای ئەوەش مۆبایلەکانی ئێکسپیریا فایفIII و ئێکسپیریا وەن III دێت کە سەنی بەرهەمیهێناون تا یەکێکبن لە دیارترین مۆبایلەکانی ئەمساڵ.

پاشان لیستەکە مۆبایلی پۆکۆ ئێف٣ لەخۆ دەگرێت کە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەری هەیە، دوای ئەویش لە لیستەکەدا مۆبایلەکانی سامسۆنگ گالاکسی ئەی ٧٢ و گالاکسی ئەی ٥٢ فایف جی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا