سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادە دەکات مۆبایلی گالاکسی ئەی13 فایف جی بە تایبەتمەندیەکی زۆر ڕابگەیەنێت.

مۆبایلی گالاکسی ئەی13 فایف جی شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ پی35ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار جۆر ڕامی هەیە دوو، سێ، چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەشی سێ جۆرە 32 یان 64 یان 128 گێگابایتە.

دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 48 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بڕیارە بەمنزیکانە مۆبایلەکە بەنرخی 200 یۆرۆ بخرێتە بەردەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا