پیاوێک لە ترسی مایەپوچ بوون پارەکانی لە کەس و کاری دەشارێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەمریکی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا یانسیبێک دەباتەوە، بە بڕی ٤٠ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی کە دەکاتەوە ٥٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ، ١٠ ساڵ لەمەو پێش، بەڵام بۆ ئەوەی مایە پوچ نەبێت پارەکانی لە کەس و کاری شاردەوە.

ئەو پیاوە لە ئێستادا تەمەنی ٦٧ ساڵە، ئەو پیاوە خۆی لە سەرنجی خەڵک بە دوور گرت و خانویەکی کڕی یای بە کرێ.

ئەو پیاوە پێی وابوو، ئەگەر بێت و ئاشکرای بکردایە کە یانسیبی بۆ دەرچووە، مایە پوج دەبوو، هەروەها دانی بەوەدا ناوە کە بە هیچ بڕە پارەیەکی نەکردووە بە خێر، یارمەتی ماددی خوشکەکەشی نەداو، بە هۆی ئەوەی نە خوشکەکەی خۆشویستووە نە مێردەکەی.

پیاوەکە باسی بەسەرهاتەکەی بۆ یەکێک لە پێگەکانی ئامۆژگاری ئەکات، کە تایبەتن بە میرات و بابەتی جیابوونەوە، دەپرسێت کە ئایا هەڵەی کردووە؟ چونکە خوشکەکەی هەڵس و کەوتی باش نەبووە لەگەڵ دایک و باوکیدا بۆیە ئەو کارەی ئەنجام داوە پارەکانی لێ شاردۆتەوە هەروەها پیاوەکە هیچ منداڵی نیەو لە ئێستادا دایک و باوکی ماوەی ١٠ ساڵ دەبێت مردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا