پۆڵەتیک پرێس
گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوبۆوە سەرنجی خەڵکی زۆر بۆخۆی ڕاکێشا، لە ڤیدیۆکەدا مراویەک دەردەکەوێت دەتوانێت لاسایی دەنگی نامۆ بکاتەوە یەکێک لەوانەیە بەشێوەیەکی زۆر لێکچوو لاسایی دەنگی مرۆڤ دەکاتەوە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە هەندێک جۆری مراوی ئوسترالیا بەشێوەیەکی زۆر توانای لاسایی کردنەوەی دەنگی مرۆڤیان هەیە، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا توانای لاسایی کردنەوەی دەنگەکانی دیکەشیان هەیە وەک دەنگی دەرگا.
زانایان توێژینەوەکەیان لەسەر جۆرێکی تایبەت مراوی ئوسترالی کردووە ناسراوە بە مراوی میسک بەشێوەیەکی سەیر لاسایی دەنگ و قسەی مرۆڤ دەکاتەوە.