سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی هۆکاری دواکەوتن و لێبڕینی موچە ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە، نەناردنی داهات لە سلێمانییەوە هیچ پەیوەندییەکی بە دواکەوتن و لێبڕینی موچەوە نییە. دەشڵێت، “هەموو داهاتی سلێمانی دەچێتە بانکی ناوەندی سلێمانی و وەزیری دارایی ئاگاداری هەموو وردەکارییەکەیەتی و یەک دیناريشى لێ خەرج ناکرێت ئەگەر وەزیری دارایی ئاگادار نەبێت.

عزەت سابیر، سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان بۆ پۆڵەتیک پرێس وتى، بەرمیلێک نەوت تا ئێستا کە دەفرۆشرێت تەنها لەرێژەی لە 30%  بۆ خەڵكە و ئەوەی دیکە دەچێتە گیرفانی کۆمپانیاکان و وڵاتان و قەرزدەرەکان، ئەوەش هۆکاری سەرەکيیە کە موچە موچە بەلێبڕینیشەوە هەر دوادەكەوێت.

سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی و ئابوری بەوە شکرد، نەناردنی داهات لە سلێمانییەوە هیچ پەیوەندییەکی نیە بە دواکەوتنی موچە، هەموو مانگێک سەرو 100 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی خەرجکراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم”

لەبارەی هۆکاری دواکەوتن و لێبڕینی موچە سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی و ئابوری ئەوەشى ئاشکرا کرد، دواکەوتن و لێبڕینی موچە پەیوەستە بەو گرێبەستە خراپانەی لە کەرتی نەوتدا کراون، خەڵکی کوردستانيش دڵنیا دەکات کە حکومەتی هەرێم ئەگەر بیەوێت دەتوانێت چاکسازی بکات.

باسی لەوەش کرد، “ئێستا ساڵانە حکومەتی هەرێم جگە لەوەی یەک ملیار دۆلار دەدات بەكۆمپانیان بۆ گواستنەوەی نەوت دەیان خەرجی زیادەی دیکەى لە نەوتدا هەیە ئەگەر ئەوە كەمبكاتەوە دەتوانێت  پاشەکەوتى  موچەش نەهێڵیت.

ئاماژەی بەوەشداوە ، هەموو داهاتی گومرگی و ناگومرگی سلێمانی دەچێتە بانکی ناوەندی و ئەو دەنگۆیانەی باس دەکرێن هیچ بنەمایەکی نییە، داهاتی هەموو سلێمانی دەچێتە بانکی ناوەندی لە سلێمانی کە سەر بە وەزارەتی داراییە ، یەک دیناری لێ خەرج ناکرێت ئەگەر وەزیری دارایی ئاگادار نەبێت.

درێژەی دیداری پۆڵەتیک پرێس لەم لینکەدایە

https://www.facebook.com/politicpressmedia/videos/944136146319825

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا