بەشی پێنجەمی تۆمارە دەنگییەکەی مالکی بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێنجەمی ئەو تۆمارە دەنگییە بڵاوکرایەوە کە دەوترێت نوری مالکییە و تێیدا دەڵێت، “سەرکردایەتی حەشدی شەعبی هیچیان بەلاوە گرنگ نییە جگە لە باخ و پارە، ئەوان لە جیهانێکی دیکەدان و ئامۆژگارییان دەکەم بچنە پاڵ سوپای پاسدارانی ئێران”.

شەوی 18ی تەمموزی 2022 بەشی پێنجەمی تۆماری دزەپێکراوی نوری مالکی لە هەژمارێک بڵاوکرایەوە بەناوی عەلی فازڵ.

لە بەشی پێنجەمی تۆمارە دەنگییەکە مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوە دەکات، “گروپەکانی فەتح و کەتائیب و عەسائیب و سەید ئەلشوهەدا و بەدر سەربە ئێرانن”. دەشڵێت، “بەرپرسانی ئێران پێیان ڕاگەیاندووم هەموو پرسەکان بەدەست سوپای پاسدارانە”.

هەر لەو تۆمارەدا باس لەوە دەکات، “هاوڕێیانی بەدر و فەتح بێکارن و گوێ بە دۆخەکە نادەن و خۆیان بە باخەوە سەرقاڵ کردووە”.

ئەم تۆمارە دەنگییانە کە تا ئێستا پێنج بەشیان لێبڵاوکراوەتەوە و یەکەم بەش لە 13ی تەمموزدا بڵاوکرایەوە، تا ئێستا لەڕێی هیچ لایەنێکی فەرمییەوە یەکلایی نەکراونتەوە ئایا بەڕاستی دەنگی نوری مالکییە یاخود نا، بەڵام پێشتر نوسینگەی مالکی تۆمارە دەنگییەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، دوورە لە ڕاستییەوە و ساختەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا