گۆڕان بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنیت؛ بەهۆی بەردەوامیدان بە لێبڕینی موچە و باشنەکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک، بایکۆتی دانیشتنەکەمان کرد.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە رایگشتی تەواوی هاوڵاتیان رادەگەیەنین ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانمان کرد.

وتیشی، هۆكاری بایکۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمان بەهۆی بەردەوامیدان بە لێبڕینی موچە و باشنەکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و نادادپەروەرییەكانی ناوپەرلەمانی كوردستانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشێلی یاسا دەكات هاوكات داواكاری ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتارانی نەخستووەتەناودانیشتنەكانی پەرلەمانەوە.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان جەختی كردەوە، پێویستە هەرچی زووە کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا