لایەنەکان لەسەر ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆتایی هات و بڕیاردرا رۆژی 2-6-2022 كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25_5_2022، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبونەوە و بڕیاردرا، كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكەنەوەو رۆژی دووی مانگی داهاتوو، دیاریكرا بۆ كۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: هاوڕا بووین لەوەی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بکرێت کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیارییکردووە

نزیكەی سێ مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆنەبووەتەوە بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا