چارەسەر کردنی سەر ئێشە بەبێ دەرمان

پۆڵەتیک پرێس

میخائیل کۆگتیف پزیشکی ڕوسی، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی سەرئێشە کرد بەبێ دەرمان.

میخائیل کۆگتیڤ وتی، سەرئێشە دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا یەکەمیان، بەهۆی هیلاکی و دەروونیەوە دروست دەبێت بەڵام دووەمیان بەهۆی نەخۆشیەوە دروست دەبێت، ئەوەی پێویستە بیزانیت ئەوەیە چۆن کۆتایی بە سەر ئێشەکەت دەهێنیت.

چارەسەری سەرئێشە کاتێک هۆکارەکەی دەروونی بێ کە زۆربەی کات بە هۆی دڵە ڕاوکێ و خەمۆکیەوە دروست دەبێت و کاریگەرییەکی زۆر دەکاتە سەر مێشک، دەتوانیت کۆتایی بە ئازارەکەی بهێنیت بەبێ دەرمان لە ڕێگەی هێوربوونەوە و پشوودان.

ئەو پزیشکە وتیشی، یۆگا سودێکی زۆری هەیە بۆ لایەنی دەروونی و هێوربوونەوە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ناوخۆی خۆیاندا کێشەیان هەیە.

بەڵام پێویستە بزانن کە سەرئێشەی نیوەیی، چارەسەری نیە باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت چونکە هەندێک کات بە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەکانەوەیە، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن جەڵتەی مێشک بە هۆیەوە ڕوو دەدات بۆیە باشتر وایە بە زووترین کات بڕۆیتە لای پزیشک.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا