سوودەکانی دارچینی بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێی ڕوسی پسپۆڕ لە بواری خۆراک دەڵێت، بەکارهێنانی دارچینی لە خواردندا سوودێکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات، دارچینی کالۆری کەمی تێدایە بەجۆرێک لە ١٠ گرام هاڕاوەی دارچینیدا ٣٥ کالۆری تێدایە، بەزیادکردنی دارچینی بۆ خواردنەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شەکر لە خوێندا بەڕیژەی ٢٠٪، هەروەها بەکارهێنانی لەگەڵ کەرە یان پەنیر تامێکی خۆش دەبەخشێت.

دارچینی وەک بیبەر وایە کرداری وردکردن و سوتاندنی خۆراک خێرا دەکات، خواردنەوەی دارچینی و گەڵای غار یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن و پەستانی خوێن دەدات.

دارچینی یارمەتی زیاتر مانەوەی مادەکانی ماڵەوە دەدات بۆیە لە شیرینی و خواردنەکاندا لەگەڵ مێخەک و گەڵای غاردا بەکاردێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا