سوودەکانی شویت بۆ قژ

پۆڵەتیک پرێس

شویت یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگەکان لە بەشێکی زۆری خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ پێست و قژ هەیە.

شویت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان، لە دروستکردنی بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی قژ و پێستدا بەکاردەهێنرێت، چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ قژ هەیە ئەوانیش:

-بریقە و ڕەونەق بە قژ دەبەخشێت
-چارەسەری وشکی قژ دەکات
-ڕێگری لە هەڵوەرینی و تێکشکانی قژ دەکات
-یارمەتی بەهێزبوون و گەشەی قژ دەدات
-چارەسەری کڕێش دەکات
-پێستی سەر دەپارێزێت و ڕێگری توشبوونی بە بەکتریا و کەڕووەکان دەکات
-شویت یارمەتی پڕبوون و درێژبوونی قژ دەدات

Bouquet Dill | For Making Pickles | Premium Garden Seeds | Hoss Tools

شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی شویت بۆ قژ:

گەڵای شویت لەگەڵ ئاودا بکوڵێتە بەپێی درێژ و کورتی قژەکە چەنێکی دەوێت دواتر بیپاڵیوە، دوای ئەوەی لە گەرماو قژت بە شامپۆ و ئاو شت ئەو ئاوی شویتە لە پێستی سەر و قژەکە بدە و وازی لێبێنە تا وشک دەبێتەوە، بۆئەوەی سووددەکانی شویت بۆ قژ بەدەست بهێنیت پێویستە لە هەفتەیەکدا سێ جار ئەم کارە بکەیت.

Örtasällskap fick ta ett nytt grepp om Årets ört

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا