شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتەمەنی منداڵیدا مێشکی منداڵ بەردەوام گەشە دەکات و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەندێک خواردن ڕۆڵێکی گرنگیان لە باشترکردنی بیرەوەری و گەشەکردنی مێشکی منداڵدا هەیە.

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن:

-هێلکە
خواردنی هێلکە بۆ منداڵان بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیاندا سوودێکی زۆری هەیە، چونکە کاربۆهیدرات و پڕۆتینی تێدایە و وزەیان پێدەبەخشێت و بیرەوەریان بەهێز دەکات.

البيض

-ماسیە چەورەکان
ماسیە چەورەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 سوودێکی زۆریان بۆ گەشەی مێشک و دروستبوونی خانەکان هەیە، پێویستە هەفتەی جارێک جۆرێک لە ماسی سەلەمون، ماکریل، تونە و سەردین بخورێت.

الاسماك الزيتية

-شۆفان یان ئاردی شۆفان
شۆفان یان ئاردی شۆفان سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ باشترکردنی کردارەکانی مێشک، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، ئەمەش هەستی تێربوون لای منداڵ زیاد دەکەن و لە خواردنە خێراکان دووردەکەونەوە.

الشوفان

-سەوزەواتە بەڕەنگەکان
ئەو سەوزەواتانەی ڕەنگی جیاوازیان هەیە وەک، تەماتە، پەتاتەی شیرین، گێزەر و سپێناخ و ئەوانی دیکە، دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشک دەدەن.

الخضروات الملونة

-شیر و پەنیر
شیر و پەنیر ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، ڤیتامینەکان و کالیسیۆمیان تێدایە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزکردنی ددان و ئێسک هەروەها گەشەکردنی مێشکدا هەیە.

الحليب

-پاقلە
پاقلە سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکان، کانزاکان و ڤیتامینەکانە کە مێشکی منداڵ پێویستی پێیەتی، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی منداڵ زیاد بکرێت.

الفول

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا