نیکۆن کامێرایەکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نیکۆن ئاشکرای دەکات کامێرایەک بە ناوی زێد ئێف سی بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات، بە دیزاینی کلاسیکی، نرخی کامێراکە لە ٩٦٠ دۆلارەوە دەست پێ دەکات، بەڵام ئەم نرخە تەنها بۆ لەشی کامێراکە دەبێت.

کامێراکە بە پلاستیک و چەرم دیزاین کراوە، هەروەها بەشێکیشی لە ئەلەمنیۆم دروست کراوە.


کامێراکە بە ئای زۆی دەستی پاڵپشتی دەکرێت و ڕێک دەخرێت، ڕووناکی ڕێک دەخات و بەپێی ژمارە کرانەوەکانی دەکرێنەوە، کامێراکە دووگمەیەکی هەیە بۆ گۆڕینی دۆخی کامێراکە لە وێنە گرتنەوە بۆ ڤیدیۆ گرتن، هەروەها بۆ کوژاندنەوەو داگیرساندن.

تەکنیکی تایبەتی بە ڤیدیۆکردن تیادا بەکارهاتووە، شاشەیەکی هەیە لە بەشی پێشەوە دەنوشتێتەوە، هەروەها بە لەمس کار دەکات بە پێوانەت ٣.٠ ئینج، بە دیقەی ١٠٤٠ خاڵ.

کامێراکە بە تابلێتی ئۆلید دروست کراوە، بۆ هاوێنەی ڤیو فایندەر، کامێراکە هەستەوەری سی ئێم ئۆ ئێسی تێدایە بە دیقەی ٢٠.٩ مێگاپێکسڵ.

ڤیدیۆ بە دیقەی ٤کەی دەگرێت، بەپێی ڕەنگ و تایبەتمەندیەکانی نرخەکەی دەگۆڕێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا