تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی مایکرۆماکس ئین نۆت تو

پۆڵەتیک پرێس

مایکرۆماکس ئین نۆت تو یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستکراوە و بەمزوانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

مۆبایلی مایکرۆماکس ئین نۆت تو کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 450 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی95 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی76 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+5+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، بە ڕەنگەکانی سەوز و سپی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا