گۆگڵ لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە نەخۆشی ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گوگڵ ئاشکرای دەکات، لە ڕێگەی  بەکارهێنانی ئامرازی زیرەکی دەست کردەوە، دەتوانێت تەندروستی قژ و پێست و نینۆکەکان دەست نیشان بکات، بە پشت بەستن بە وێنەکانیان.

بەپێی بڵاوکراوەکان، گوگڵ ڕوونی کردەوە لە کۆتایی ئەمساڵدا یارمەتیدەرەکان بڵاو دەکاتەوە کە بۆ نەخۆشیەکانی پێست دەبن، هەروەها ئامرازەکان توانای دابینکردنی چارەسەریان هەیە بۆ نەخۆشەکان.

بەرنامەکە بە پاڵپشتی، ئەو بەرنامانە کار دەکات کە پێشتر لە لایەن گوگڵەوە گرنگیان پێدراوە، هەروەها دەواتنێت ٢٨٨ حاڵەتی نەخۆشی پێست دیاری بکات، بەڵام دیزاینەکەی بەو شێوەیە نیە کە جێگەی دەستنیشان کردن لەلایەن پزیشکەوە بگرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا