هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ عاشقانی مۆبایلی بلاک بێری

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی عاشقانی مۆبایلی بلاک بێری بێهیوابوون لەوەی نمونەی نوێ لەو جۆرەی مۆبایل بەرهەمبهێنرێت، کۆمپانیا ئەمریکیەکە ئاشکرای کرد بەنیازە دووبارە بەرهەمەکانی بژیەنێتەوە و بیانخاتەوە بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی مۆبایلی زیرەک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستن، کۆمپانیای “OnwardMobility”ی ئەمریکی بە هەماهەنگی لەگەڵ “FIH Mobile Foxconn” کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی نمونەیەکی نوێی مۆبایل لەژێر ناوی BlackBerry.

ئەوەش هاتووە، دوگمەی کردنەوەی مۆبایلەکە هاوشێوەی QWERTY دەبێت کە لە مۆبایلەکانی پێشووی BlackBerryدا هەبوون.

وا بڕیارە ئەو مۆبایلە نوێیانەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بکەونە بازاڕەکانی جیهانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا