سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری  مۆبایلی، گالاکسی ئێم ٣٢ی خستە بازاڕەوە بە نرخی تەنها، ٢٠٢دۆلاری ئەمریکی.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

١-شاشەی مۆبایلەکە لە جۆری ئامۆلیدە، بە پێوانەی 6.4ئینج بە دیقەی ئێف ئێچ دی.، خێرایی باتری مۆبایلەکە ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە، بە توانای ١٥ وات.

مۆبایلەکە شاشەی دژە شکانی بۆ دانراوە لە جۆری کۆرنینگ گۆریلا گلاس ٥، کامێرای سێڵفیەکەی ٢٠ مێگاپێکسڵە.

چارەسەرکەری هێلیۆ جی ٥ ی تێدایە، ڕامەکەی ٦ گێگابایتە میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، ڕووبەری ئی ئێم ئێم سی هەیە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات، کامێرای ڕووکاری دەرەوەی لە ٤ دانە پێکدێت، سەرەکیەکەیان بە دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵ، لەگەڵ هەستەوەرێکی ٨ مێگاپێکسڵ، دووانەکەیتر بە دیقەی ٢ مێگاپێکسڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا