پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەمزوانە دەخاتە بەردەست کە بەهۆی تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکەیەوە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە بەهێزترین ئامێرەکانی ئەندرۆید.
ڤیڤۆ ئێکس 90 پڕۆ پڵەس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی3200/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 588 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.