ئەپڵ تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ ئایفۆن زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ پلانی هەیە بۆ دیزایین کردنی ئایفۆنە نوێیەکە لە ساڵی ٢٠٢١، بۆ ڕزگار بوون لە قەیرانێک کە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە، ئەویش بریتیە لە زیاد کردنی خوێندنەوەی پەنجە مۆرەکەت لە ناو شاشەکەدا.

کۆمپانیاکە لە سەرەتای ساڵی ڕابردوو، بیری لە دانانی ئەم تایبەتمەندیە کردەوە بە هۆی بەکارهێنانی ماسک لەلایەن خەڵکەوە.
تاقیکردنەوەی تایبەتمەندیەکەی ئەپڵ

لە ئێستادا کۆمپانیاکە سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندیە نوێیەکەیە، تاوەکو بتوانێت لە مۆبایلە نوێیەکەدا دابینی بکات، هەروەها ئەپڵ باس لە لابردنی ئامێری بارگاوی کردنی مۆبایلەکە دەکات، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروست کردنی ئایفۆنی نوشتاوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا