بیناکردنی قەوارەی سیاسی لە دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستاندا

کاوە نادر قادر

لەئاکامی زیادبوونی خواستی ئەو قەوارە سیاسیانەی کە نیمچە دەوڵەتی سەربەخۆن (Sub state) رەهەندی نەتەوەیی دەیان سوڕێنێ بۆ قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆی خاوەن سەروەر دا (National Sovereignty)، ئەو چالاکییە سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی و…..هتد  لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەڕێوە دەبەن لەسایەی نیمچە دەوڵەتییەوەSub State Entities) ) بەدبلۆماسیەتی لەپەنا…هاوتەریب(دبلۆماسیە الموازیە_Para Diplomacy) ناوزەد دەکرێ وەک هەرێمی کوردستان/عێراق وکیوبک/کەنداو ئیرلەنداواسکتلاند/بەریتانیاو کاتالۆنیا/ئیسپانیاوفلاندرز/ بەلژیک وفەلەستین/ئیسرائیل ……، ئەو قەوارە نیمچە دەوڵەتیانە کەزۆربەیان   خواستی سەربەخۆخوازیان هەیە(Wannabe State)، ئەو چالاکییە دبلۆماسیانەی بەڕێوە دەچن لەو حاڵەتانەدا بۆ بیناکردن بەدبلۆماسیەتی بیناکردنی دەوڵەت ((Proto Diplomacy   دەناسرێ، لەو حاڵەتانەدا زۆر جار هەردوو جۆرە چالاکی  دبلۆماسی بەیەکەوە یاخۆد لەپەنای یەکدا ئەنجامدەدرێن ولەکۆتاییدا مەبەست جاڕدانی دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆیە.

هەرێمی کوردستان ودبلۆماسیەت

دوای ئەوەی جولانەوەی رزگاریخوازی نیشتیمانی کوردستانی لەرووی چەندایەتی وچۆنایەتی لەسایەی گۆڕانکاریەکانی ناوەوەو دەرەوەدا،پێداویستی ئەوەی بۆ هاتە پێش کە لەپارادیبلۆماسیەتی نێو چوارچێوەی سنووری سیاسی سەپێنراوەکان خۆ راتەکێنێ بۆ بەڕێوەبردنی دبلۆماسیەتێکی سەربەخۆخوازی،کەچی عەقلی سیاسی باڵادەستی ناو ئەو دەسەڵاتە بەهۆی دواکەوتنی لەبواری خوێندنەوەی بۆ روداوەکانی کوردستان وهەرێمەکەو باوەربوونی بەهزری فیودالیستی وسیستەمی حزبایەتی تەسک…..،ئەوەندەی بەڕێوەشی دەبا وەک پێویست نییە، کە زۆر جار بەسەر خۆیی وتەواوی دۆزەکە شکاوەتەوەو نەیارانیشی دەیقۆزنەوەو رێگری لێ دەکەن!؟،لەگەڵ ئەوەشدا،بارودۆخە نێودەوڵەتییەکە وئامادەیی دبلۆماسیەتی  نیمچە دەوڵەتییەکانی دیکەی دونیاMicroRgionalism) )، گرنگیدان بەو دۆزانەی کەرەهەندی ناوخۆیی هەیە لەدونیادا Intermestic Issues)) وزیادبوونی ئاراستەی لامەرکەزیەت(Decentralization) بەهەستی نەتەوەیی لەنێو جولانەوەی دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی  کەباراستایی وئەکتیڤی خۆی هەیە لەدونیادا،دەرگای بەسەر پشت واڵا کردووە بۆ ئەوانەی دەخوازن دبلۆماسیەتی سەربەخۆخوازی کوردستانی بەڕێوەبەرن Proto diplomacy)) یاسا نێودەوڵەتییەکان دەرفەتی ئەنجامدانی دەدەن.

هێندەی دیبلۆماسیەتی کوردستانی بەڕێوەچووە لەچوارچێوەی پارادبلۆماسیەتی نێو ئەو قەوارە سیاسیانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە ئەنجامدراوە، وەک کەمە نەتەوەییەکی  نێو ئەو چوارچێوە سیاسیانەدا بۆ بەرژەوەندی حزبایەتی تەسک وماڵباتیدا، بێ ئەوەی درک بکەن بەپێداویستی بەڕێوەبردنی لەهەمان کاتدا بۆ دیبلۆماسیەتی نیشتیمانی کوردستانی، وناساندنی دۆزەکە وەک نیشتیمانێکی داگیرودابەشکراو.

ئیشکالیەتی دبلۆماسیەتی کوردستان

دەوڵەتانی   رۆژهەڵات، لەئاکامی بەرژەوەندی وڵاتانی کەپئتالیزم دروست کراون نەوەک لەئاکامی گەشەکردنی مێژووی جولانەوەی ناسیونالیستی ئورپا  ئاسا، بۆیە دەوڵەت ودەسەڵات  هی یەک ناسیونالیستە وغەیری ئەو ناسیولیستانەی  دیکە ناخوێنەوە،هەر هەوڵێک بۆ ناساندنی ئەوغەیرە ناسیولیستانە بەدژایەتی ئەمنی نەتەوەیی وپارچەکردنی خاکی وڵاتی دادەنێ، بۆیە خەباتی دبلۆماسیەتی نیشتیمانی گەلانی رۆژهەڵات بۆ ئەو جۆرە دبلۆماسیەتە یەکجار سەختە.

لێرەدا چینی باڵادەستی کۆمەڵگەی  کوردستانی فیودالیستە، سیاسەتیش رەنگدانەوەی کۆمەڵگەیە،زهنیەتی  فیودالیست سیاسەتەکە بەڕێوە دەبا کەبۆ بەرژەوندی خۆی ئاراستەی دەکا، بۆیە ئەو زهنیتە، هەوڵدەدا لەسایەی دەسەڵاتی ناوەند بەدەست بخاو بیریش لەدبلۆماسیەتی نیشتیمانی(کوردستان)ناکاتەوە، وەک جولانەوەیەکی رۆشنبیری دەردەکەوێ لەچوارچێوەی دەسەڵاتی ناوەندا.

گرنگی دبلۆماسیەتی کوردستانی

ئازادی وسەربەخۆیی وراماڵینی داگیرکەر هەر تەنیا لەلولەی تەڤەنگەوە نایەتەدی،بەڵکوو دەبێ هەموو شێوەکانی خەبات بەڕێوە ببرێ،لەخەباتی چەکداریی وسیاسی وجەماوەری ودبلۆماسیدا…..، ئەوەش سەرکردەی دانا، دەزانێ باڵانسی نێوان ئەو خەباتانە بەچ جۆرێک راگرێ، بەداخەوە وەک لەئیشکالیەتەوە باسمان کرد، نە زهنیەتی داگیر دەرفەت دەدا ونە زهنیەتی سیاسی  فیودالیستی هومای بۆ دبلۆماسیەتی سەربەخۆ دەچێ!!؟، بۆیە وروژاندنی ئەو جۆرە خەباتە بەدواکەوتوویی بەڕێوە چووە، لەکاتێکدا لەرۆژگاری ئەوڕۆدا، ئەو جۆرە خەباتە، نەک هەرباوە، بەڵکوو خەریکە لەهەموو شێوازەکانی دیکەی خەباتدا باوتر بێ ورزگاری نیشتیمانی لەرێگەی دانوستان ومێزی گفتوگۆو لێکتر حاڵیبوون ورێزگرتن لەویستی یەکتر ببێتە سیمای سەردەم !!؟.

بۆیە دوای بەڕێوەبردنی نزیکە سەدەیەکی شەڕی چەکداری، کاتی گرنگی خەباتی دبلۆماسی هاتۆتە پێش، ئەوەی دەیەوێ کوردستان سەربەخۆو ئازاد بێ، دەبێ وەک چۆن کادیری سەربازی بۆ خەباتی چەکداری رادەهێنێ ،ئاواش کادیری دبلۆماسیەت دروست بکات.

ئامانج لەدبلۆماسیەتکردن

مەبەست وئامانجی سەرەکی لەوەدایە، کە ئەو جۆرە خەباتە نەک لەنێو  حکومەتی هەرێمی کوردستان  گرنگی پێ نەدرێ بەڵکوو پێگەی شیاوی  خۆی  لەنێو گۆڕەپانی چاڵاکییەکانیدا هەبێ وکاتێ دەبێتە بەشێک لەخەباتی سەرەکی، پێویستە بەشێوازی ئاکادیمی وزانستی بەپێی واقیع ئەو خەباتە بەڕێوە بچێ کە بۆ ئەو رۆژگارە یەکجار گرنگە.

گۆڕان لەخەباتی دیبلۆماسی کوردستانی  لەپێناو خۆناساندنی بە پەیوەست بە نیشتیمانی کوردستان لەرێگەی  دامودەزگاکانی حکومەتی کوردستان(نیمچە دەوڵەت(Sub state Entities  بۆدەرچوون لەسیاسەتی دەرەوەی حکومەتی مەرکەزی بەغدا،(دبلۆماسیەتی دەوڵەتی سەربەخۆ (Independent state) بەشداری لەچالاکییە نێودەوڵەتییەکان (International Activism)، ئەم جۆرە دبلۆماسیەتە(Sovereign Par Diplomatic) ، کەدەخوازێ تەفاعول بکا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەرێم وئەوەی دەبینرێ وهەستی پێ دەکرێ سیاسەتی رازیکردنە ((Appeasement نەک رێزگرتن لەئیرادەی سەربەخۆی خود (Independent will).

پرسیارەکانی باسەکە

دۆزی کوردستان بۆ سەد ساڵ دەڕوا وداگیرکەرانی کوردستان بەهۆی زهنیەتی ئیستبدایەتی وشۆڤینیەت  دەرفەتی بۆ هیچ جۆرە خەباتێکی دیکە نەهێشتەوە تەنیا  خەباتی چەکداری لەدەست ماوەتەوە بۆ داکۆکی لەمانەوە!!؟، ئەو خەباتەش دەسکەوتە سەرەکییەکانی بەدەست نەهێناوە، داگیرکەرانی کوردستانیش نەیان توانیوە دۆزی کوردستان دێزە بەدەرخۆنە بکەن، بۆیە بۆ هەردوولای ململانێکە پێویستە لایەنی عەقلانی بگرنە بەر وبەشداری بکەن لەئاشتەوایی وتکامولی هەرێمی، هەر بۆیەگرنگیدان بەدبلۆماسیەتی سەربەخۆیی بەهۆی کۆمەڵێک هۆکار زەرورتەو ناکرێ بەڕێوە نەچێ، بەتایبەت کە دونیا گوندێکی بچووک و بۆ هەموو لایەک ئاشتەوایی پێویستەو خەمی هەموو لایەکە، پرسیارەکە لەوەدایە کەچۆن کوردستانیان لەململانێ سەرەکیدا بتوانن بەعەقلانیەت لەگەڵی هەڵسوڕین وبەرجەستەکردنی دبلۆماسیەتی سەربەخۆیی کوردستان زەمینەسازی زۆری هەیەو ئەوەی لێی دوورە، خودی کاراکتەرەکانی حکومەتی هەرێمە کە تا ئێستا بەکلاسیکی ئەو خەباتەی بەڕێوە دەبن، لەکاتێکدا کۆسۆفۆ وئیرلەندا، کەتەلۆنیا و وکیوبیک وتەیموورییەکان …. وەک پێویست بەڕێوەی دەبن و بردیان وبەقەدەر کوردستانیانیش قوربانیان نەداوەو بە ئامانجیش گەیشتن یاخۆد بەهەنگاوی کراوە بۆ پێش دەڕۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا